سۆزیارکەریم-ناوەندی هه،واڵ-نوێ ژین
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان دەكات و راشیدەگەیەنێت، چارەسەری كێشەكانی كورد لە بەغدا نییەو دانوستان هیچی لێ سەوز نابێت، باشترین چارەسەریش بۆ عێراق سیستمی كۆنفیدراڵییە.
محەمەد حاجی مەحمود،سکرتێری حزب سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان،" رەشبینی خۆی بەرامبەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا نیشانداوەو پێی وایە بەغدا شوێنی چارەسەركردنی كێشەی كورد نییە."
لەوبارەیەوە رایگەیاند،" هەندێ لایەنی عەرەبی لەكاتی نوسینەوەی دەستوری عێراقدا، دژی بەهەرێم بوونی كوردستان بوون و ئێستاش سوننەو شیعە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و یاسای هەڵبژاردن و چەند یاسایەكی دیكە لە عێراق، یەكدەنگن دژی كوردن.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكرات، رەخنەشی لە حزبە كوردستانییەكان گرت كە خەمساردن لە بەرامبەر یەكخستنی ناو ماڵی كوردو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا، دژی هەڵوەشانەوی قەوارەی هەرێمی كوردستانن و داوا دەكەن حكومەتی عێراقی بێت مووچەی خەڵكی كوردستان بدات.
ناوبراو داواشیكرد، ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان دروست بكرێت، كە بتوانێت ئەو حزبانەی لە پەرلەمان و حكومەت نین، كۆبكاتەوەو ببنە خاوەنی ئەو قەزیەیەی ئێستا لە كوردستاندا هەیە، راشیگەیاندووە، پێویست ناكات ئەوەندە بچنە بەغدا، لەبەر ئەوەی هیچی لێ سەوز نابێت، ئەوەی لێرەوە دەكرێت باشتر ئەنجامی دەبێت، پێویستە شاندەكانی هەرێم بچن بۆ ئێران، چونكە چارەسەر لە تاران دەكرێت، نەوەك لە بەغدا.
بە بۆچوونی حەمەی حاجی مەحمود، ئەو نەرمی نیشاندانەی كورد بەرامبەر بەغدا لە سنووری خۆی دەرچووە، چونكە هەموو كوردستان رادەستی بەغدا بكەن، حكومەتی عێراق هەر رازی نابێت و كوردی ناوێت، بۆیە بە باشی دەزانێت لەمەودوا كورد لەگەڵ بەغدا باسی ماددەی ١٤٠و ئەنجومەنی فیدراڵی بكات، كە لە دەستووردا هەیە و كەس باسی ناكات.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مستەفا كازمی بە كەسێكی بێ هێز وەسفكردووە كە هیچ دەسەڵاتێكی نییە، راشیگەیاندووە، عێراق دەوڵەت نییەو لەبەریەك هەڵوەشاوەتەوە، بۆری نەوت لەباشوور سەدان كونی تێكراوەو حكومەتیش نەوتەكەی هەرزانفرۆش كردووەو بەر لە دەرهێنانی، دەیفرۆشێتەوە.
محەمەد حاجی مەحمود جەختی لەوەشكردووەتەوە كە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، سیستمی كۆنفیدراڵییە، هەریەكەو ناوچەكەی خۆی بپارێزێت، ئەوانەشی دەیانویست خۆیان بە عێراق ببەستنەوە، با بچنە بەغدا و نەیەنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق