بيداء عبدالكريم-زانیاری-نوێ ژین
لەهەر شوێنێک بۆ ناشتنی مردووەکان چەندەها داب و نەریت هەیە کە هەریەکەیان بەپێی کۆمەڵگاوە کلتورەوە پەیڕەوی دەکەن ،بەپێی بیرو بۆچوون و لایەنی ئاینی باوەڕیان پێ هێناوە.
ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە چوار لە سەیرترین نەریتەکانی ناشتنی مردوو کردووە لە جیهاندا کە مایەی سەرسوڕمانن،لەوانەش:
١. نەریتی ساتی هیندی:ئەم نەریتە هیندییە کە لە کاتی ناشتنی مردوەکاندا پەیڕەو دەکرێت واتە سوتاندنی ژنەکە لەگەڵ لاشەی هاوسەرەکەیدا، ئەم نەریتە لە سەدە کۆنەکانەوە پەیڕەودەکرا، وێڕای ئەوەی ئێستا قەدەغەکراوە بەڵام هەندێك لە هۆزەکان تاوەکو ئێستا پەیڕەوی دەکەن، بەجۆرێك دوای مردنی پیاوێك لەگەڵ سوتاندنی لاشەکەیدا ژنەکەشی دەسوتێندرێت، یاخود زیندەبەچاڵ دەکرێت یان بە زیندوێتی دەکرێتە ئاوەوە و دەخنکێندرێت.
٢. بڕینی پەنجە لە گینیا:هۆزی دانی لە گینیا لەکاتی ناشتنی مردووەکاندا بۆ دەرىڕینی غەمبارییان پەنجەیان دەبڕن و دەیسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی لەشوێنێکدا وەك یادگاری دادەنێن، وێرای ئەوەی ئەمە خوویەکی کوشندە نییە بەڵام دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی.
٣. ناشتنی هەڵواسراوی مردووەکان؛هۆزی "بو" کە لە چین دەژیان تابوتی مردووەکانیان هەڵدەواسی و لە شوێنێکی مەترسیدار و بەرزدا دایاندەنا کە بە ئاسانی دەست پێی نەگات، ئەمەش وەك باسدەکرێت رەنگە بە مەبەستی ئەوە بووبێت کە مردووەکانیان نزیك بێت لە ئاسمان، یاخودلە دزی لاشە مردوەکان بیانپارێزن.
٤. نەریتی کۆنی مردووەکان لە ئوسترالیا:یەکێك لە هۆزەکانی ئوسترلیا لاشەی مردووەکانیان لێدەنا و چەورییەکەیان دەدا لە پێستی گەنجەکانیان چونکە پێیان وابوو کە بەو جۆرە هێزیان زیاتر دەبێت.
ئەو نەریتە کۆنانە لەهەندێک شوێن تاڕادەیەک نەماون بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر نەوە لەدوای نەوە پەیڕەوی دەکەن ، بۆتە نەریتێکی بۆماوەیی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق