شوان امین_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۹ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند:"بڕی یەک ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە، کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".
ناوبراو باسی لەوەشکرد: کە لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە بڕی یەک ملیۆن و ٥۰۰ هەزار دینار دەدرێت بەو خێزانە ئاوارانەی، لەماوەیەکی کورتدا دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان.
لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد: ئەو بڕیارە دوو هەزار و ٦۰۰ خێزانی ئاوارە دەگرێتەوە، کە دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبونیان، ناوەکانیان لەرێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەتی وەزارەتەوە بڵاودەکرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق