سەیران عزیز _ کەش و ھەوا _نوێ ژین
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات دوو ڕۆژی داھاتوو پلەکانی گەرما زۆر بەرزببنەوە، بەو ھۆیەشەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، پێشبینی پلەی گەرمای چوار رۆژی داهاتووی ڕاگەیاندو و ھۆشداری داوە لەوەی "رۆژانی پێنچ شەممە و هەینی زۆر گەرم دەبێت"،
ھاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، رۆژانی شەممە و یەکشەممە پلەکانی گەرما دابەزینێکی کەم بەخۆوە دەبینێت.
ئەمڕۆ پلەی گەرمای زۆرینەی پارێزگاکانی خوارووی عێراق ٥٠ پلە تێدەپەڕێنن، بەرزترین پلەش لە پارێزگاکانی بەسرە و موسەننا تۆماردەکرێت کە سەرووی ٥١ پلە دەبن، بەو ھۆیەشەوە لە شارەکانی دیالە و ناسڕیە، نەجەف و بەسڕە دەوامی فەرمی ڕاگیراوە.
لە ھەمان کاتدا کەشناسی عێراق، هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتووشدا بەو جۆرە بێت، ئەوا پشووی فەرمی ناچاری ڕادەگەیەنن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق