سروە خۆشناو-تەندروستی-نوێ ژین
گوێز رێژەیەکی زۆر لە چەوری ناتێری تێدایە، سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین، بەگشتیش بەوە ناسراوە کە وزەیەکی زۆر و چەوریەکی زۆری تێدایە، بەڵام چەوریەک کە زۆر تەندروستە.
سودەکانی گوێز ئەمانەن:
١-دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە توشبون بە نەخۆشی.
٢-دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە، ئەگەر پێش نانخواردن چەند دانەیەکی لێبخۆیت، وادەکات هەست بە تێری بکەیت.
٣-کاریگەری لەسەر سیستمی خەو هەیە، دەبێتە هۆی رێککردنەوەی سیستمی خەو.
٤-بە چارەسەرێکی زۆر باش دادنرێت بۆ نەهێشتنی خەمۆکی، کەمکردنەوەی سترێس.
٥-یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات، لە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت.
٦-یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات.
٧-دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
پێی توێژینه‌وه‌یەک گوێز بڕی كۆلیسترۆلی
زیان به‌خشی ناو جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌وره‌ها زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن ڕێكده‌خات و ترشه‌ڵۆكی ئه‌مینی و ئۆمیگا سێ به‌جه‌سته ده‌به‌خشێت، مرۆڤ ده‌پارێزێت له ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانیش ڕاده‌گرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق