سه‌یران عزیز _ ناوه‌ندی هه‌واڵ _ نوێ ژین
بەشی پۆلیسی ڕێککاری سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند،کۆمه‌ڵێک سواڵکەریان ده‌ستگیرکردووە که له شوێنه گشتییه‌کاندا سواڵیان ده‌کرد.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، ٢٦ی نیسان ٢٠٢١، پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند لە درێژەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان،لە ترافیکلایت و جوار ڕیان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان،ژمارەیەکی دیکەی سواڵکەرەیان ده‌ستگیرکردووە، پێکهاتبوون له ژن و منداڵ و پیاو، کە ببوونە مایه‌ی بێزاری بۆ هاووڵاتییان .
ئاماژە بەوەشدراوە، سه‌رجه‌م سواڵکەرەکان به‌بڕیاری دادوه‌رو به پێی یاسای ٣٩٠ له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق