حاجیاوا..بەشێوەیەکی جیاواز هاوکاری هەژاران دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 10 مايو 2020

حاجیاوا..بەشێوەیەکی جیاواز هاوکاری هەژاران دەکرێت


بەهادین حسن_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە ، لە سوپەر ماڕکێتکی حاجیاوا بەشێوەیەکی جیاواز هاوکاری هەژاران دەکرێت.

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە، لە سوپەرمارکێتێکی ناحیەکەدا پڕۆژەیەکی خێرخوازی بەناوی "بانکی خۆراک"دانراوە، پڕۆژەی "بانکی خۆراک" واتا کاتێک هاووڵاتیان خۆراک بۆ خۆیان دەکڕن، دەتوانن بە گوێرەی توانای خۆیان خۆراکیش بۆ هەژاران بکڕن و بیخەنە ناو ئەو بانکە و دواتر سەرجەم ئەو خۆراکەی کە کۆ دەکرێتەوە دابەشی سەر ماڵە هەژارەکان دەکرێت .

"ئازاد حەمە عەلی" خاوەنی سوپەرمارکێتەکە ڕاگەیاندوە:لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و کەرەنتینەکردن و خراپبوونی دۆخی هەژاران بەهۆی نەمانی کار و داخستنی بازاڕەکان ، بڕیارماندا کە لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە بەناوی "بانکی خۆراک" بە هاوکاری هاووڵاتیانی ناحیەکەمان هاوکاری کەسانی هەژاری خۆمان بکەین .







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق