ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی وزەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی کەشتی ئۆرەینچ رەیسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە، کە بۆ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی وزە رەوانەی دەریای ناوەڕاستی کردبوو.
وەزارەتی وزەی تورکیا لە تویتێکیدا بڵاوی کردووتەوە،"کەشتیەکەمان بۆ روپێوی بومەلەرزە و دوو رەهەندی بوو لە ناوچەی دێمری و لە١٠ی ئابەوە دەستی بەکارەکانی کرد، بەڵام لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ بەندەری ئەنتاڵیا".
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکی کەشتییەکە پشکنینی "ئاوە ناکۆکی لەسەرەکان"ی دەریای ناوەڕاستبوو بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی وزە و بەتایبەتی گازی سروشتی بۆ تورکیا، سەرەڕای ئەوەی یۆنان و قوبروس نەیاربوون.
کەشتیەکە چەندین کەشتی جەنگی تورکی هاوڕێیەتیان دەکرد، بۆ یەکەمجار لە مانگی ئاب و دواجار لە مانگی تشرینی یەکەم لە ئاوەکانی باشوری دوورگەی کاستیلۆریزۆی یۆنان دەستی بە پشکنینەکانی کرد، هاوکات یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا هەوڵیاندا رێگری لێبکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق