زانیاری دەربارەی کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 نوفمبر 2020

زانیاری دەربارەی کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت


 

سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ پێشنیازێك بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران، لە ئارادا نییە.


جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند:" هیچ زانیارییەك یان پێشنیازێك لە ئارادا نییە سەبارەت بە كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق، لە بودجەی گشتی ساڵی داهاتوودا".


وتیشی،" حكومەت هیچ گۆڕانكارییەكی لەبارەی مووچەی نوێی فەرمانبەران، رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران، نەكردووە، پەسەندكردنی یاسای خزمەتی شارستانی، كار و پیشەی فەرمانبەران و مووچە و دەرماڵەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێكدەخات". 


هەروەها باسی لەوەش کرد،" جیاوازییەكی زۆر لەنێوان دەرماڵەی فەرمانگەیەك بۆ فەرمانگەیەكی تر هەیە، كە ئەمەش نادادپەروەرانەیە و پێویستە سەرجەم دەرماڵەكان یەك بخرێن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق