بڕیار لە بارەی پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 نوفمبر 2020

بڕیار لە بارەی پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدرێت


 

سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


سبەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنەوە دەدرێت.


بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو پرسی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و بەردەوامیدان بە رێككارەكانی خۆپارێزی تاوتوێ بكات.


لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان و پارێزگارەكان راپۆرت سەبارەت بە رەوشی كۆرۆنا و بڕیاردان لە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پێشكەش دەكەن.


ئەمە لە کاتێکدایەکە لە كۆبونەوەی رابردووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی‌ كوردستان بڕیاردرا دەوامی ناوەندەكانی خوێندن تا ١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ رابگیرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق