سروە خۆشناو -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنن، ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەکە و تێیدا بایکۆتکردنی دەوام رادەگەیەنرێت.
لە راگەیاندراوێکدا، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند:" کە دژی پێنەدانی مووچەکانیان و داواکاری گواستنەوەی موچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆ سەر بەغدا، خۆپیشاندانێك ئەنجام دەدەن".
ئەمەش لە کاتێکدایه،" کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی بەبێ ڕەزامەندی کورد پەسەند کرد و بەو هۆیەشەوە چارەنووسی مووچەی هەرێمی کوردستان بەنادیاری ماوەتەوە و زیاتر لە ٤٥ ڕۆژە مووچەی فەرمان بەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق