چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور مقه‌ده‌م "شێرزاد هادی ڕسول" ڕایگەیاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان له‌رووداوێكى دزی كردن لە گەڕەکی باداوە، وە دوای کۆکردنەوەی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سه‌كه توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین.
هاوکات بە ووتەی پۆلیس" تۆمەتبار ناوی "د.ع.ع" تەمەنی 21 ساڵە، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە دزینی ماتۆرسکیلێک هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی بڕێک ماددەی هۆشبەری لابووە لە جۆری جگەرەی جامایکی و کڕیستاڵ بووە.
هەروەها به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر راشیدەگەیێنن"پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاردرا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە ماددەی ٤٤٤ لە یاسالی سزادانی عیراقی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق