شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ ۱۲ـی۱۰ـی۲۰۲۰،عەرەبە هاوردەکان ڕایانگەیاند:"کە بەنیازن ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کشتووکاڵی سەرگەڕان بچنە گوندی پەڵکانە بۆ ئەوەی رووپێوی زەوییەکانی گوندەکە بکەن و بە گوتەی خۆیان لە جووتیارانی کوردی بسەننەوە، بەڵام جووتیارانی کورد لە ئامادەییدان و بەڵگەنامەشیان هێناوە کە دەریدەخەن زەوییەکان هی ئەوانە".
باسیان لەوەشکرد:"هەرچەندە وەزیری دادی عێراق لە ۲۳ـی۹ـی۲۰۲۰،نووسراوی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دادگا کرد، سەرجەم گرێبسەتە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی عەرەبی هاوردەی هەڵوەشاندەوە و، داوای کرد ئیدی کار بەو بڕیارە نەکرێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە لە سنووری پارێزگای کەرکووک جێبەجێ دەکرێت".
محمد نوێنەری جوتیارانی کورد ئاماژەی بەوەشکرد:" هیوادارم سەرکردایەتی کورد بێنە سەر خەت و ئەو رەوشە رابگرن و راکان سەعید رابگرن، هاوشێوەی ئەو رێککەوتنەی لە شنگال کرا، لێرەش بکرێت بۆ ئەوەی لەو کێشانە رزگارمان ببێت لە گوندی پەڵکانە تائێستا ۹ خانوو داگیرکراون، چەند خانوویەکی دیکەش قوفڵدراون و حیجزکراون، دانیشتوویەکی گوندەکە دەڵێ "موقەدەمێک ماوە ماوە، خانەوادەکەی دەهێنێت و خانووەکەش دەداتە بەدووەکان، ئەگەر بەدووەکان بێن، ئێمە ئامادەین گیانی خۆمان بەخت بکەین و رووبەڕوویان ببینەوە".
شایەنی باسە:لە ۱ـی۱۰ـی۲۰۲۰،دادگای جێبەجێکردن "تەنفیزی"نووسراوی کردووە کە فەرمانی "راکان جبووری"جێبەجێ دەکات، واتا: هیچ حیسابیان بۆ نووسراوەکەی وەزیری داد نەکردوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق