دیار حسێن -ناوەندی هەواڵ -نـوێ ژیـن
بەڕێوبەرایەتی پۆلیس ڕاپەڕین ڕایگەیاند"
دوێنی شەو ۲۷نیسانی ۲۰۱۹ كاتژمێر ۹:۰۰ ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . أ . ح ) له‌دایك بووی ساڵی ۱۹٦٨،
پیشه‌ی" ئه‌فسه‌ر به پله‌ی (رائد) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان) دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه) سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ .
لەڕاگەیاندراوەکە داهاتووە ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه" به وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چۆته گوندی (كوزینه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، دوایی پێی وتووه ده‌یه‌وێ به ته‌نیا بچێته گونده‌كه دوای 5 خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه ئاگادار كراوه كه ( أ . أ . ح ) گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به مردووی گه‌یاندویه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
هەروەها پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌ووت"
هیچ شوێنه‌وارێك به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت بەلام تا ئێستا هۆکاری ڕاستە قینەی مردنەکە دیار نیە.
ڕاشیانگەیاند" دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی هاوڕێكه‌ی تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق