یادی ۳٦ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانیەکان کرایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 31 يوليو 2019

یادی ۳٦ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانیەکان کرایەوە


نورئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ۳۱ی تەمووزی ۲۰۱۹،یادی ۳٦ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانیان لە دەڤەری بارزان بە ئامادە بوونی چەندین بەرپرسانی هەرێم و عێڕاق و وڵاتانی دۆستی هەرێم بەرێوەچوو.

لەسەر ئاستی هەرێم بە ئاماده‌بوونی هەریەک لە "نێچیرڤان بارزانی، مه‌سروور بارزانی، رێواس فایق" بەرێوەچوو، "به‌شیر حه‌داد" به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی كونسوڵی وڵاتانی بیانی و دۆستی هه‌رێم مه‌راسیمی دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفالكراوان به‌رێوه‌چوو.

رێواز فایەق"سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ یادەکە رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌ یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنانه‌ زیاتر یه‌كگرتوو بن له‌ پێناو بەدیهاتنی داخوازی و ئاواته‌كانی گه‌لی كورد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق