گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
حاجی کاروان ستونی تیمی ڕاگەیاندنی حەج ڕایگەیاند" ئەمرۆ چوارشەممە ۲۹ـی تەمووزی ۲۰۱۹ لە شاری "مەککە"ـی پیرۆز یەکەم حاجی کورد کۆچی دوایی کرد.
راشیدەگەیەنن" ئەو حاجییە لەکاتی سەردانیکردنی حەرەمی پیرۆز لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە و کورەکەشی لەگەڵدا بووە.
ئاماژەیان بەوەکردوە" کە ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لە گۆرستانی حاجیان لە شاری مەککە دەنێژرێت، حاجی کۆچکردوو ناوی "سرمێ رەمەزان یوسف"ــە کە خەڵکی "زاخۆ"ـیە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو حاجیە دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق