پەیامێک لەبارەی هەرکیاتی و کوردایەتی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 31 يوليو 2019

پەیامێک لەبارەی هەرکیاتی و کوردایەتی



ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

"چیا محمد اسعد فتاح ھەرکی" لە پەیامێکدا دەڵێت" هەموو مرۆڤێک توانای قسەکردنی هەیە  بەلام هەموو مرۆڤێک ناتوانێت جوان قسە بکات، لێرە و لەوێ خەلکانێک دەدوێن و قسە فرێ دەدەن بێ ئەوەی بیربکەنەوە کە چی دەلێن بێ ئاگا لەوەی کە خەریکن یاری بەئاگر دەکەن.

ناوبراو لەدرێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت" لێرەوە پەیامێک ئاراستەی پێنوس ناپەسندەکان دەکەم ئاگاداری قسەکانتان بن و سنورێک هەیە کە نابێت هەر کەسێ هەستاو ئەو سنورە ببەزێنێت پێویستە سنورێک بۆ ئەو جورە کەسانە دابنێرێت ، ئەم جورە لێدوانانە ناتوانن ئاژاوە لە نێوان ئێمە دروست بکەن چونکە گەنجانی ئێمە زۆر لەوە وشیارتر و تێگەیشتو ترن ، کە کورت بینەکان هەلیان خەلەتێنن. 

لەدرێژەی پەیامەکەدا هاتووە" ئەگەر بە مێژووی گەشی هەرکیاتیدا گوزەرێک بکەین دەبینین لەسەرەتای دروست بۆنی هزری کوردایەتی و لە گشت ئەو قوناغە سەختانەی کە کوردستان دەربازی کردوە هەمیشە شوێن پێی هەرکیایەتی دیارە بو نمونە بنەمالی فتاح ئاغا هەرکی کە هەمیشە یار و یاوەری جەنرال بارزانی نەمر بوە لە شاخە سەر کەشەکانی کوردستان. 

شایەنی باسە ئاماژەش بەوەشکراوە" تەنانەت جەنابی سەرۆک بارزانی لە پەرتوکەکەیدا باسی بنەمالەی فەتاح ئاغا دەکات  کە هەم ئاغا و هەم شورشگێر بوە  
لە هەمان کاتدا لە هەردوو بەرگی پەرتوکی ئەتلەسی پارتیدا باسی بنەمالەی فەتاح ئاغا کراوە کە شورشگێر بونە و چەندان جار سەرکردەی هەمیشە زیندو بارزانی نەمر سەردانی کردوە  
ئەم بنەمالەیە چەندان جار ئاوارە و دەربەدەربونە لەسەر بیر و هزری کوردایەتیان تەنانەت تەرحیلی جنوبی عێراق کراون. 

جێگای ئاماژەیە لەدرێژەی پەیامەکەدا هاتووە" ژێر زەمینەکەی مالی فەتاح ئاغا بۆ ناو شار کە هەمیشە شوێن و پەناگەی پێشمەرگە بوە ، من و پێنوسەکەم ناتوانین بە بە کاتێکی کەم روڵ و پێگە و خەباتی بنەمالەی فەتاغ ئاغا هەرکی لێرە بنوسین. 

ناوبراو باسی ئەوەشی کرد" شەری نەخوازراوی داعش دیسان گەواهیدەرە کە رۆلی شێرانی عەشیرەتی هەرکی چی بوە لەم شەرەدا 
هەر پێشمەرگە هەرکیەکان بون پشکی شێرایان پێدرا لە شەهید بون و برینداربون ، بەلێ گەنج و لاوی هەرکی بون سینگیان کردە قەلغان بۆ پاراستنی کورد و کوردستانیان 
هەرکیایەتی نەک تەنیا لە باشوور لە پارچەکانی تری کوردستانیش رۆلی و کاریگەریان هەبووە لە خەبات و بەرخودان ، تەنانەت ناوەکەی منیش(چیا) ناوی نهێنی نێوان بنەمالی فەتاغ ئاغا و بنەمالەی بارزانی نەمر بوە. 

شایەنی باسە ناوبراو باسی ئەوەشی کردووە کە" هەرکیایەتی رۆلێکی گەورەیان گێراوە  لە شورشی ئەیلول و گولان و لە راپەرینی سەرتاسەری خەلکی کوردستان بۆ پاراستنی شکوی پەرلەمانی کوردستان و دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان ، وەهەڕوەها لە نێو عەشیرەتی هەرکی چەندان فەرماندەی عەگید و مێرخاز شەهید بون و چەندانی تربەردەوامن لەم رێبازە پیرۆزە ، هەر لاوەکانمان لە رۆژی هاتنی حەشد و سوپای عێراقی بە پشتیوانی جاش و پاسدارەکان بەدەم گورانی گوتنەوە رووبەرویان بونەوە ، بویە ئەوە راستیێکی حاشا هەلنەگرە کە هەرکیاتی واتە  کوردایەتی واتە پارتایەتی هەرگیز لێک جیا ناکرێنەوە. 

چیا هەرکی باسی ئەوەشی کردووە" عەشیرەتەکەمان گەلێک دەردە سەری و ئێش و ئازاری بینیوە لە بەدەست هێنانی دەسکەوتەکانی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان بویە دەبێت هەرکیاتی لەبیر نەرکێت لەو دەستکەوتانەی کە ئێستا هەن ، وە پێویستە لەسەر هەر تاکێکی هەرکیش کە بە فیتەی هیچ کەس و لایێنێک هەلنەخەلەتێت چونکە تاوەکو ئەم چرکە ساتە لە هیچ یێکێک لە ئەندامەکانی بنەمالەی بارزانی نەبیستراوە بە خرابە باسی هەرکیایەتی کرابێت هەمیشە شانازیان بە هەرکیایەتیەوە کردوە ، هەر کەسێکیش لە خویەوە قسەیێکی فرێدا نابێت ئێمەی هەرکی هێرش بکەینە سەر پارتی بێ بیرکردنەوە لەوەی ئەو کەسە تەعبیر لە ڕاو بوچونی کەسی خۆیی دەکات. 

ناوبراو دەڵێت" دەمەوێ ئەوش بزانن عەشیرەتی هەرکی گەلێک گەورەیە بویە هەموو جورە ڕا و بوچونێکی حزبی لە خۆ گرتوە ئێمە رێزمان بۆ گشتیان هەیە بەلام ئەوەی سەیری ئەرزی واقع بکات دەزانێت بەشی هەر زۆرمان پارتین پەرلمانتارەکانمانیش شاهیدی ئەو راستیەن ، وە ئێمە دەزانین کەمتر خەمی هەبووە لە ئاست شەهید و بەرخودانی عەشیرەتەکەمان بەلام ئەوە ناگەیێنت  ئێمە دەست لەوەستان و بوەستین و تەنیا رەخنەگربین بەڵکو دەبێت لە ھەوڵی بەردەوامبین بۆ بەرەو پێشچون و گرنگی دان بە ھەر تاکێکی عەشیرەتمان.

چیا هەرکی لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت" لە کوتایدا دەلێین
بنەماڵەکەمان ھەردەم دەرگا لەسەر پشت و خۆمان بە خزمەتکار و دڵسۆزی عەشیرەتی ھەرکی دەزانین بێ جیاوازی کە لە ھەر ناوچەیەک بن
سەرشۆری بۆ ئەوانەی تۆی ئاژاوە و ناکۆکی دەچێنن و بە ئاوازی دڵی نەیارانی کوردستان دەجولێنەوە 
سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان "هەرکیاتی واتە کوردایەتی و قوربانیدان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق