بەرهەم جەزا-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
کەمێک پێش ئێستا چەند چەکدارێکی نەناسراو بە هاوەن هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسایشی کۆکەسی سەر بە ئیدارەی گەرمیان.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست "نوێ ژین" میدیا کەوتوون کە چەکدارەکان بە قەناس دوو ئاسایشی بنکەکیان شەهید کردووە.
هاوکات بەپێی قسەی جەند شایەد حاڵێک کە چەند هاوەنێک ئاراستەی ناو بازاڕ و ماڵەکان کراون بەوهۆیەوە هاوڵاتیەک بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە.
وەهەروەها تا ئێستا شەڕ و ڕووبەڕوبونەوە لەنێوان چەکدارەکان و ئاسایشدا بەردەوامە و تا ئێستاش لایەنە ئەمنیەکانی ئیدارەی گەرمیان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق