ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نا ئاسای پەرلەمان ئەنجام دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 31 يوليو 2019

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نا ئاسای پەرلەمان ئەنجام دەدرێت


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتنامەیەکی بۆ پەرلەمانتاران ناردوە و تێیداهاتووە، ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدیەکان دەکات.

د.رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات و رایگەیاندوە، "بە پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌ مادده‌ى ۸ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ "۲"ى نائاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، کۆبونەوەکە کاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ۱ی ئاب ۲۰۱۹ بەڕێوەدەچێت.

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدیەکان دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق