گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
لەڕاگەیاندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دەڵێت" پڕۆسه‌ی دانانی پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شوێنه گشتییه‌كان كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له رێگه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه، باری ئه‌منی هه‌ولێر ده‌خرێته ژێر چاودێریی ورده‌وه.
لەم بارەوە لیوا "عه‌بدولخاله‌ق ته‌لعه‌ت" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به رایگه‌یاند" پێش ساڵی ۲۰۱٤ بڕیار درابوو كه پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری بۆ شوێنه گشتییه‌كان دانرێت به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی پرۆسه‌كه دواخرا.
بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر باسی ئەوەشی کرد" كه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاودێری كردنی ئه‌م كامێرایانه دانراوه كه له لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسشایش و پۆلیسی هاتوچۆوه به‌ڕێوه ده‌بڕیت.
شایەنی باسە لیوا عەبدالخالق ئاماژەشی به‌وه‌شكرد" كه له ئه‌وله‌ویه‌تی كابیه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه دایه ، به زوويی ئه‌م پێنج هه‌زار كامێرایانه ببه‌سترێن.
ناوبراو وتیشی" ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و ئه‌گه‌ریش تاوانێك ئه‌نجام بدرێت، له رێی ئه‌م كامێرایانه به‌زوویی ئاشكرا ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق