ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ چوار شەممە٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە،ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و دۆخی خۆپیشاندانەکان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواین پەرەسەندنەکانی دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت، بە شایستە داراییەکان و رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق تاوتوێدەکرێن.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا،ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و بارگرژی و نارەزایەتییەکان و خۆپێشاندانەکان تاوتوێدەکرێن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، پرسی دەستپێکردنەوەی دامەزاردن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نوێ لە بوارەکانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستی پزیشکی، تاوتوێدەکرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق