سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر شەقامێکی هەولێر ژنهێنانی دووەمی پیاوێک ئاشکرابوو کە بە دزیی ژنی یەکەمییەوە مارەی کردبوو.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:" چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتووچۆ روویدا لەیەکێک لەشەقامەکانی هەولێر کە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بوو لەئەنجامی رووداوەکەش هەردوو شوفێرەکە بریندار بوون".
دەشڵێت:" لە دوای رووداوەکە خزم و کەسی هەردوو شۆفێرەکە هاتن بۆ نەخۆشخانە بۆ لای بریندارەکان، دوای ماوەیەک بوو بە دەنگە دەنگ و هاوار لەسەرەتا هەموو وایانزانی یەکێک لەشۆفێرەکان گیانی لەدەستداوە، بەڵام مەسەلەکە لەمردن گەورەتر بوو، دەرکەوت یەکێک لە شۆفێرەکان بەدزی ژنەکەی یەکەمی ژنێکی تری مارە کردووە و لەخەستەخانە ئاشکرابوو، چونکە هەردووکیان هاتبوون بۆ لای نەخۆشخانە".
فازل حاجی نووسیویەتی، دواتر ژنی یەکەم چوبووە لای شۆفێرەکەی تر کە ئەو تاوانباریشە پێی وتبوو دەستت خۆش بێت حەیف نەتکوشت ئەو بۆچی باشە ئەگەر بۆ مردن نەبێت".
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت:" وێنەو ڤیدیۆی رووداوەکەم لایە بەس بڵاوی ناکەمەوە، لەبەر دروستبوونی کێشە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق