فیلمی سێ تیڕۆریست لەتەمدا بەرهەم دەهێنرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مارس 2019

فیلمی سێ تیڕۆریست لەتەمدا بەرهەم دەهێنرێت



کورتە فیلمی سێ تیرۆریست لە تەمدا لە سیناریۆ و دەرهێنانی فەرزین کەریمە ، لە نواندنی هەر یەک لە سۆران ئیبراهیم و سیما شەفیعە ، بەڕێوەبەری بەرهەم میرا دزەییە و وێنەگرتنی مەیسەم کەماڵیە.


فەرزین کەریم دەرهێنەری فیلمەکە بەنوێ ژین میدیای ڕاگەیاند"دیمەنەکانی فیلمەکە لە دەوروبەری شارۆچکەی شەقڵاوە و داوێنی چیای سەفین گیراون

وتیشی"فیمەکە باس لە ژنێک دەکات کە لە لایەن تیرۆریستانەوە کچەکەی بە بارمتە گیراوە بۆ ئەوەی ناچاری بکەن کردەوەی خۆتەقینەوە ئەنجام دات.


ناوبراو ڕاشیگەیاند"ئەم فیلمە تەنیا بۆ ڤیستیفاڵی نێودەولەتییە و ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژ و میکساج و کالەر کورکشن دایە و بەم زوانە تەواو دەکرێت.



ئامادەکردنی:ئیمان زرار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق