ئەنسکەف:ئەو کەناڵە کوردییەی یوتوب کەبەربەستی۱۰۰هەزار سەبسکرایبی تێپەڕاند - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مارس 2019

ئەنسکەف:ئەو کەناڵە کوردییەی یوتوب کەبەربەستی۱۰۰هەزار سەبسکرایبی تێپەڕاند


ئەنسکەف یەکەمین کەناڵی کوردی بوو لەیوتوب کەبەربەستی ۱۰۰۰۰۰سەبسکرایبی تێپەڕاند.

کەناڵەکە ساڵی ۲۰۱٤ لەلایەن عەلا نورەدین دامەزرا

کەناڵەکە سەرەتا بابەتەکانی بابەتی کۆمیدی بوو بەڵام دواتر گۆڕا بۆزانیاری و لەئێستادا بابەتەکانی بۆدڵخۆشی (Entertainment) و زانیاری زمانی ئینگلیزییە.




ئینگڵشخانە نوێ ترین بەرهەمی ئەو کەناڵەیە و ئامانجیان ئەوەیە لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە خەڵکی فێری زمانی ئینگلیزی بکەن بەتایبەتی خوێندکارانی پۆلی شەشی ئامادەیی هەربۆیە لەئێستادا کار لەسەر پڕۆگرامی پۆلی شەشی ئامادەیی دەکەن.

عەلا نورەدین خاوەنی کەناڵی ئەنسکەف باس لەوەدەکات کەکەناڵەکەی ٥ساڵە بابەتی کۆمیدی و زانیاری و بابەتی ئینتەرتەیمێنتی بڵاودەکاتەوە و ئامانجی سەرەکی کەناڵەکەش ئەوەیە کەبەشێوەیەکی کۆمیدی ئینگلیزی نیشانی خەڵکی بدات و خەڵک فێری زمانی ئینگلیزی بکات.

عەلا ئاماژە بەوەشدەدات، کەئێستا خەریکی بەرنامەی ئینگڵشخانەن، و ئەو بەرنامەیە تایبەتە بەڕێزمانی ئینگلیزی پۆلی۱۲ و بەشێوەیەکی جیاواز فێرکاری تایبەت بۆ زمانی ئینگلیزی پۆلی۱۲بکەین.

سەبارەت بەکاردانەوەی هەواداران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر کارەکانی ئەنسکەف عەلا نورەدین ڕەتی کردەوە تائێستا هیچ کەناڵ و دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کوردی کاریان لەسەر ئەنسکەف کردبێت و ڕایشگەیاند هەوادارەکانیان پاڵپشتی و کاردانەوەیەکی باشیان بۆکارەکانی ئەوان هەبووە و سوپاس و پشتگیری ئەوانیش هۆکاری بەردەوامیمانە تائێستا.

ئاریان نورەدین، مامۆستا لەپەیمانگای فۆڕیو بۆفێرکاری زمانی ئینگلیزی و هاوکات یەکێکە لەئەکتەر و ستافی کاری ئەنسکەف لەبارەی کارەکانیانەوە دەڵێت: "کارەکانی ئەنسکەف سودێکی زۆری بۆخوێندکاران دەبێت چونکە هەندێک کەس هەیە کەم دەرامەتە و ناتوانێت مامۆستای تایبەت بگرێت، ئەو وانانەی ئێمە لێرە شیدەکەینەوە هەر هەمان ئەو وانانەن کەلەکتێبەکەدا هەن و مامۆستا دەیڵێتەوە بەڵام ئەنسکەف بەشێوازی جیاواز و کۆمیدی دەیڵێتەوە بۆئەوەی خەڵکی زیاتر حەزی لێ بێت و بینەری بێت."

مامۆستا ئاریان باس لەوەدەکات کەئێستا ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە هەمووی تراژیدین و ئێمەش دەمانەوێت کارێکی کۆمیدی بکەین بۆئەوەی خەڵکەکە ئەو بابەتانەی لەبیربمێنێتەوە.

مامۆستا ئاریان ڕایشیگەیاند حەزدەکەین مامۆستاکان لاسایی کارەکانی ئەنسکەف بکەنەوە و کاری جیاواز ئەنجامبدەن بۆڕاکێشانی سەرنجی خوێندکارەکان.

مامۆستا ئاریان دەشڵێت: عەلا نورەدین خوێندکاری خۆم بوو بەڵام خۆم لەڕێی کار و فکرەکانی ئەو کەلەئەنسکەف بەکاری هێناوە سودم لێی بینیوە و بۆفێر کردنی خوێندکارەکانی خۆم بەکارم هێناوە.

ئێستا ستافی ئەنسکەف پەیمانگای لەپەیمانگای فۆڕیۆ بۆفێرکردنی زمانی ئینگلیزی کەپەیمانگایەکی ئەمریکییە و لقی لەشاری کەرکوک هەیە، کارەکانی خۆیان لەدوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی ئەو پەیمانگایە وێنە دەگرن و ئەو پەیمانگایەش تاڕادەیەک پاڵپشتی کارەکانیانی کردووە، هەربۆیە ستافی ئەنسکەفیش سوپاسی ئەو پەیمانگایە دەکەن.

لەلایەن:ئاکام سەمەد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق