چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران فەرزەنگ ئەحمەد رایگەیاند" لە ئێوارەی دوێنێ ٣٠ی تەموزی ٢٠١٩ سوپای پاسداران بەمەبەستی مانۆڕی سەربازی هاتوونەتە سنووری باشووری کوردستان و کاتژێر ٧:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک کۆڵبەر دەبینن و دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن، دوو لە کۆڵبەرەکان بریندار دەکەن و ئەوانی دیکەش بۆ گوندی زینوەی شێخ هەڵدێن.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چۆمان ئه‌حمه‌د خه‌لیل رایگەیاند"كاژێر ٩:٠٠ی ئەمشەو دوو بریندار كه كوردی پیرانشار بوون به گوله بریندار كرابوون دوای پێدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بەهۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر كران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق