کاردۆ جمعە- ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى، هەڵوەشاندنەوەى نووسینگەکانى حەشدى شەعبى لە کۆی
پارێزگاکانی عێراق راگه‌یاند.
فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند" كه کۆی نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دەبێت له هەموو پارێزگه‌كانی عیراق بەشێوەیەکی گشتی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
فەیازی جەختی لەوەش كرده‌وه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیە له‌شكركێشیەکانی حه‌شدی شه‌عبی و لقه‌كانی له هه‌موو پارێزگه‌كان هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه‌و دۆسێكانیان ئاراسته‌ی لایه‌نی گونجاوی ده‌سته‌كه ده‌كرێن.
هاوكات فالح فەیاز وتیشی "كاربه‌ده‌ستانی عیراق پێویستیان به ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت تا پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردن و گونجاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگه‌كان ته‌واوبكه‌ن.
لەکاتێکدا ده‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رچووه په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق