دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند پارێزگاری پێشوی نەینەوا ۱۰ ملیۆن دۆلاری لەهاوکاری هاوڵاتیانی هەڵهاتو و بێلانەو ماڵ دزیوە کە لەسەروبەندی هاتنی داعش و داگیرکردنی ئەو ناوچەیە بۆیان خەرجکرابوو.
لە هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، دوێنی سێشەممە ۳۰ی تەمووزی۲۰۱۹ دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند : پارێزگاری پێشوی نەینەوا ۱۰ ملیۆن دۆلاری لەهاوکاری هاوڵاتیانی هەڵهاتو و بێلانەو ماڵ دزیوە کە لەسەروبەندی هاتنی داعش و داگیرکردنی ئەو ناوچەیە بۆیان خەرجکرابوو.
لەوبارەیەوە وتەبێژی دەستەی نەزاهە بە ئەسۆشیەیتد پرێسی وتوە گەندەڵییەکەیان لەڕێگەی پسولەی پارەدان لە هاوکارەکانیان لەهەرێمی کوردستان ئاشکراکردوە.
وتەبێژی دەستەی نەزاهەی عێراق ئەوەشی خستۆتە ڕوو لەناو پسولەکاندا ئەو بڕە پارەیان نەدۆزیوەتەوە کە بۆ نۆژەندکردنەوەی دو نەخۆشخانە لەموسڵ تەرخانکرابوو.
ناوبراو وتیشی " ۹.٤ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی ناوخۆ تەرخانکراوە و رادەستی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کراوە، بەڵام ئەو پارەیە نەپسولەی هەیە و نە لەهیچ بانکێکی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دانراوە.
وتیشی پارێزگاری پێشوی نەینەوا هەڵهاتوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێ خۆی حەشارداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق