زیاد خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ۳۱‌ی تەموزی ۲۰۱۹، كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند" به خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه له دژی خه‌ڵكی بێ تاوانی بارزانی له ساڵی ١٩٨٣ كه بووه ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كورد.
راشیدەگەیێنن" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ ھه‌موو گه‌لی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌م جۆره و دڵنیایدان به داھاتوویه‌كی ئارام و دیموكراتی و گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ عێراق.
ئەمەش لەکاتێدایە کە له 31ی ته‌موزی 1983 و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ رژیمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌شت هه‌زار كه‌سی له بارزانیه‌كان ده‌ستگیر كرد‌و سه‌رنگوومی كردن كه هه‌موویان پیاو و گه‌نج بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق