دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەرپرسانی ئەفغانستان ڕاگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لەئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بەپاسێكی پڕ لەسەرنشین، دەیان كەس كوژراون و دەیانی تریش برینداربوون.
موهیبوڵا موهیب، وتەبێژی ئیدارەی ویلایەتی فەرەح ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۱ی تەمووزی ۲۰۱۹، پاسێكی پڕ لەسەرنشین كەلەرێگادا بووە لە قەندەهارەوە بۆ هیرات، بۆمبێكی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە ۳٤ لەسەرنشینانی ناوی كوژراون و دەیانی تریش برینداربوون.
ناوبرا وتیشی، بۆمبەكە پێشتر لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە لەسەر رێگاكە چێندراوەو بەو پاسەدا تەقیوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدا دێت تائێستا هیچ بزوتنەوەیک بەرپرسیارەتی تەقینەوەكەیان لەئەستۆ نەگرتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق