کاردۆ جمعە - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەیانی ئەمڕۆ ۳۱ی تەموزی ۲۰۱۹، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" بە زۆرینەی دەنگ (مستەفا چاوڕەشی) بۆ پۆستی فەرماندەی گشت هێزەکانی ۷۰ دیاریکرد و لەماوەیەکی کەمی ئایندەدا لە کارە نوێیەکەی دەست بەکار دەبێت.
هەروەها باس لەوە دەکرێت" مستەفا چاوڕەش بە فەرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ علی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەو پۆستە دیاری کرابێت.
دوا ئەوەی جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی پێشووی گشتی هێزەکانی ۷۰ بووبە جێگری سەرۆکی هەرێم، جێگەکەی بەچۆڵی ماوەتەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بۆ جێگەکەی مستەفا چاوڕەشی دەست نیشان کردووە.
بەپێی سەرچاوەک هێزەکانی ۷۰ زیاتر لە ٤۳ هەزار پێشمەرگەن کۆی لیواکان و فەرماندە سەربازیەکانی هێزەکەش هەر لەلایەن یەکێتی نیشتیمانیەوە دادەنرێن.
لەکاتێکدا هەریەکەی لە مەحموود سەنگاوی و
ئاسۆ ئەڵمانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و
سامان گەرمیانی و سیروانی کوێخا نەجم و مستەفا چاوڕەش و حامیدی حاجی غالی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی، بۆ ئەو پۆستە کاندید بوونە بەڵام لە کۆتایدا مستەفا چاوڕەش لە شوێنی جەعفەر شێخ مستەفا لەو کارەدا دەست بەکار دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق