ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پەیامنێری نوێ ژین لەهەولێر ڕایگەیاند"کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی بڕیاری ڕۆژی ۳ی ئابی ۲۰۱۹، وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستیپێکرد.
وتیشی " لەم کۆبوونەوەیەدا پەرلەمانی کوردستان گفتۆگۆ لەسەر مادەکانی پڕۆژە بڕیارەکە دەکات.
پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ۱۱ی تەمووزی ۲۰۱۹ ،خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە بڕیارەکە کردووە و بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانیش پێویستە هەر بڕیارێک یاخود یاسایەک،بەسێ قوناغی یاسایدا تێپەرببێت و هەر بڕیارێک یان یاسایەک خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دواتر خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت کە گفتۆگۆ لەسەر ماددەکانێ بڕیارەکە یان یاساکە دەکرێت و لە قوناغی سێیەمیش دەنگی لەسەر دەدرێت.
ساڵی ۲۰۱٤ ڕێکخراوی تیرورێستی داعش هێرشی کردە سەر قەزای شەنگاڵ و کۆمەڵکوژی دژی ئێزدییەکان ئەنجامدا کە بەو هۆیەوە نزیکەی ٥ هەزار ئیزدی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی تریان ڕفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق