موسا لوقمان ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین
جیرارد پیكی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە داوا لە نەیمار دا سێلڤا یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەكات كە دووبارە بگەڕێتەوە یانەكە، دوای ئەوەی دوو وەرزە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە كردووە.
جیرارد پیكی لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەکان ڕایگەیاند " کە بێگومان ئاواتەخوازم نێمار داسێلڤا بگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا، بەڵام بڕیار لە دەستی خۆیەتی، کە بیەوێت بگەڕێنەوە یانەی بەرشەلۆنە.
هەرلەم بارەیەوە لەم وەرزەدا بەهۆی دەنگۆی ڕۆشتنی لە یانەی پاریس سانجێرمان نێمار هیچ یاریەكی بۆ یانەكەی ئەنجام نەداوە.
هەروەها نێیمار له هاوینی 2017 گرێبهستهكهی لهگهڵ یانەی بەرشەلۆنە به بڕی222 ملیۆن یۆرۆ ههڵوهشاندهوه روویكرده پاریس سانجێرمان، و نێمار لەگەڵ بەرشەلۆنە توانی 10 نازناو بەدەست بهێنێت لەگەڵ یانەكە كە گرنگترینیان خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق