محەمەد کاک أحمد_ناواندی هەواڵ_نوێ ژین
ئاسایشی هەولێر ئاشکرایدەکات ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە، لەدایکبووی ساڵی(٢٠٠٤) و تۆمتبارە بە کوشتنی هاوڵاتیەکی دانیشتووی نێوکەمپی دیبەگەی شاری هەولێر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(١ی ئه‌یلولی ٢٠١٩) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە تیایدا ڕایگەیاندووە”به‌ره‌به‌یانی شه‌وی ڕابردوو له‌کەمپی ئاواره‌كانی ناحیه‌ی دیبه‌گه هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (ی.ع م) به‌سه‌ر بڕاوی دۆزرایه‌وه“.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە”تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون هه‌ڵساون به لێكۆڵینه‌وه‌لەڕوداوەکە و تواندرا یه‌كێكك له تۆمەتباران به‌ناوی (ئ.خ. ئ)ده‌ستگیر بكرێت“.
ئاسایشی هەولێر ڕونیشیکردۆتەوە” ئەو تۆمەتبارە لەدایکبووی ساڵی”٢٠٠٤“ و دانیناوه به‌وه‌ی سه‌ر به تیرۆرستانی داعشه و له‌گه‌ڵ چوار تیرۆرستی تر له‌سه‌ر راسپارده‌ی داعش هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه".
ئەوەشی خستۆتەڕوو” ئەو تۆمەتبارە به‌مادده‌ی ٤ی تیرۆر به‌نده و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌دواداچوونیش بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی تر به‌رده‌وامه“.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق