زاناحمد ـ ناوەندەی هەوال ـ نوێ ژین
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە "کریستاڵ و هێرۆیین"ـەوە کردووە.
هاوکات" هەر یەک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (د.ر.م)، تەمەن ۲۰ ساڵ، (ر.ر.م.)، تەمەن ۲۸ ساڵ، (گ.ر.ع.)، تەمەن ۱۹ ساڵ و (هـ.ا.ا.)، تەمەن ۳۸ ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.
پۆلیسی ئەوەشی خستەڕوو" پەڕاوی لێکۆڵینەوەی دۆسییەکە ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاریشدراوە بەبەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بە پێی ماددە ۱٤ی ماددەی هۆشبەر.
پۆلیس وتیشی" لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، تەواوی ئامرازەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و ۱۱ مۆبایل و بڕێک پارەیان لابووە و دەستییان بەسەردا گیراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق