مریەم احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دڵنیای دەدەن بە کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، کە بەهیچ شێوەیەک مووچەکانیان نابڕدرێت وە باس لە بڕینی مووچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە.
لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایگەیاند: "وەک ھەوڵێک بۆ خزمەتکردنی ئەو مووچەخۆرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵە و مووچەی ئەو موچەخۆرانەدا نەکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ھەرچەندە بەپێی یاسای چاکسازی نابێت کەسێک دوو مووچە لە حکومەت وەربگرێت، بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری مووچەی ئەو مووچەخۆرانە نەکرێت کە ۱۰۰ ھەزار دینار وەک ھاوکاریی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت ڕێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە ئەو بڕە پارەیە بکرێتە دەرماڵە و نابڕدرێت".
ئەوەش باسکراوە: "ئەوەش دوای داواکاری ئەو مووچەخۆرانە دێت کە ئاراستەی وەزارەتیان کردووە، تا ئەو بڕە پارەیەیان لێنەبڕدرێت، ئەمە ببێتە دەرماڵە و لە یەک شوێن موچەکانیان وەربگرن، وەزارەتی کار دڵنیاییش دەدات کەبە هیچ شێوەیەك دەستکاری موچەی ئەو کەسانە ناکرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق