بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، دوو کەس بە برێکی زۆر دەرمانی پزیشکی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سۆران ڕایگەیاند: "لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی هۆشبەر لەجۆری (دیازپام ـ ریلاف)، لە گەڵ ئەو بڕە زۆرە دەرمانە دوو تۆمەتباریش دەستگیر کراون".
ماددە هۆشبەرەکان لە ئێستادا هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و زۆرکات بە تیرۆریش ناودەبرێن، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا چەندین کەسی بەتوومەتی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق