زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 1 سبتمبر 2020

زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی


ساکارفارس -ناوەندی ھەول -نوێ ژین

ئەمڕۆ چوارشەممە٢-٩-"٢٠٢٠ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا "بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە" بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ ئەویشدا، "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان" دەچێتە بەغدا و لەوێ چاویان بە یەکتر دەکەوێت.


بەگوێرەی زانیارییەکان، "ئیمانوێل ماکرۆن "لە بەرنامەیدا نییە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بەوەش، کۆبوونەوە و دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم لە بەغدا دەبێت.


ئەگەرچی، پێشتر و "لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی "پێشووی عێراقدا، "ئیمانوێل ماکرۆن بەنیازبوو سەردانی ئەو وڵاتە بكات، "بەڵام بە هۆكارێكی نادیار سەردانەكەی دواخست و ئەم سەردانەشی بۆ بەغدا، بۆ یەکەمجارە لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا وەکو سەرۆکی ئەو وڵاتە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشوازیكردنەكە لە ناوچەی" سەوز و لە کۆشکی سەرۆكایەتی "دەبێت بە ئامادەبوونی سەرۆک" کۆماریی عێراق، "هاوكات هەر لەوێش، پیشوازی لە "سەرۆكی هەرێمی كوردستان "دەکرێت.

میدیاکانی عێراق لەبارەی مەبەستی سەردانەکەیەوە باسیان لەوەکردووە، کە بۆ تاوتوێكردنی هەندێك پرسی تایبەتە لەوانە رێككەوتنەكانی" عێراق و فەڕەنسا لەبارەی پێدان و كڕینی چەك و لەشكركێشییەكانی توركیا، "ماکرۆن چاوی دەكەوێت بە هەریەك لە مستەفا كازمی سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق