مەولود ابراھیم- ناوەندی ھەواڵ نوێ ژین
شارۆچكەی لەیلان لە سنووری پارێزگای كەركووك كەرەنتینە كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن ٧٤ ساڵە لە شارۆچكەی لەیلان وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.
پێشتر كەسێكی دیكە لە شارۆچكەی لەیلان بە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە و كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە كەركوو گەیشتە ١١ كەس و لەنێویاندا حاڵەتێكی مردن ھەیە و ٦ كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق