رووسیا..بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک تووشی کۆرۆنا بوو - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 31 مارس 2020

رووسیا..بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک تووشی کۆرۆنا بوو



مریەم احمد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مۆسکۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەگەڵ پووتین کۆبووەتەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی رووسیا رایگەیاند، دێنس پرۆتیسنکۆ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مۆسکۆ کە تایبەتە بە نەخۆشی کۆرۆنا، لەدوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە و لەلایەن پرۆتیسنکۆوە پێشوازیی لێکرا و تەوقەیشیان لەگەڵ یەکدی کرد.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری تووشبوونی پووتین بە کۆرۆنا، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند "سەرۆک پشکنینی ئەنجامداوە و ئەنجامەکەشی نەرێنی دەرچووە و تووشی کۆرۆنا نەبووە".

یەکەمین تووشبووی کۆرۆنا لە رووسیا لە ٣٠-١-٢٠٢٠ تۆمارکرا، تاوەکو ئێستا لە رووسیا دوو هەزار و ٣٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢١ کەسیش چاکبوونەتەوە، دۆخی تەندروستیی هەشت تووشبووی کۆرۆنا لە رووسیا هەستیارە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق