بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
میدیاكانی مه‌نگۆلیا بڵاویانكرده‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له چین، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی مه‌نگۆلیا ئاشكرای كرد: "خالتما باتولگا"سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان دواى رۆژێك لە سەردانیکردنی بۆ چین و چاوپێکەوتنی له‌گه‌ڵ "چی جین بینگ" سه‌رۆكی چین، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا و شانده‌كه‌ی كه سه‌ردانی چینیان كر دبوو، بۆ ماوه‌ى ۱٤ ڕۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێریی پزیشكییه‌وه.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤۰ وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە و تائێستا دوو هه‌زار و ۸۰۰ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستاوه و توشبووانیش ۸۲ هەزار کەسە و ۳٦ هه‌زار كه‌سیش له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بووه و چاكبونه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق