ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەمڕۆ هەینی ۲۸ـی شوباتی ۲۰۲۰ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن.
تەندرووستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کردووە:"لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و وەك خۆپارێزییەك لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،داوا لە هاوڵاتیان دەکەین تا بۆیان دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەك نەچنە دەرەوە،خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ و داخراو بەدوور بگرن،تا بکرێت سەردان کردنی بازاڕ و دەرەوە و مەڕاسیمه کۆمەڵایەتیەکان کەم بکەنەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە ڤایرۆسەکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق