محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەسەر لێشاوی بەکۆمەڵی کۆچبەران هاتەدەنگ و ڕایگەیاند ڕێگا نادەین هیچ کەسێک بەنایاسای سنورەکانی یۆنان ببەزێنێت.
کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند” سەبارەت بەو کۆچە نایاسایی و لێشاوی هاتنی پەنابەران لە سەر سنورەکانی تورکیا، ڕێگە نادەین بە ھیچ کۆچبەرێک بە نایاسایی دەربازی ناو خاکی یۆنان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش سنورەکانمان زۆر توند کردووە“.
وتیشی” ئێمە ھۆکاری دروست بوونی ئاڵۆزی و شەڕ و ئاژاوە نین لە سوریا، ڕێگەش نادەین بە ھیچ جۆرێک یۆنان باجی ئەو شەڕە بدات“.
بەپێی زانیاریەکانی نوێ ژین” هاوڵاتیان بەهۆی بوونی مەترسیەوە بەشێوازی گروپ بەرەو ناوچە سنوریەکان دەڕۆن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی یۆنان دەروازە وشکانیەکانی داخستووە و لەسەرسنورەکان بەگازی فرمێسک ڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن“.
دوێنێ شەو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی کۆبۆوە و داوای لێکردن دەروازە سنوریەکانیان بکەنەوە و ڕێگابدەن بەتێپەڕبوونی پەنابەران بەرەو ئەوروپا، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لێشاوی پەنابەران بەرەو سنورەکانی یۆنان بۆ گەیشتنیان بەئەوروپا دەستی پێکرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق