سۆران: ‌منداڵێكی تازە لەدایکبوو دۆزراوەتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 28 فبراير 2020

سۆران: ‌منداڵێكی تازە لەدایکبوو دۆزراوەتەوە



مریەم احمد - ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە خانوویێکی تەواونەکراوی گەڕەکێکی سۆران منداڵێکی تازەلەدایکبوو دۆزرایەوە، منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە و باری تەندروستیی جێگیرە. 

رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران  راگەیاند، "منداڵەکە لەنێو خانوویێکی کەلاوەدا لەلایەن چەند منداڵێك كە بۆ یاریکردن چوونەتە ئەوێ دۆزراوەتەوە، منداڵەکان گوێبیستی گریانی کۆرپەلەکە بوونە و ماڵێكی دراوسێیان لێ ئاگادارکردووەتەوە". 

بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران، خێزانەکە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و بردوویانەتە نەخۆشخانەی لەدایکبوون. منداڵەكە لەنێو نایلۆنێکی رەش پێچرابوو و پێدەچێ مامان لەگەڵ ژنەکە بووبێت کە منداڵەکەی بووە، چونکە ناوکی بڕدرابوو و پێچرابووەوە. 

لەبارەی تەندروستی منداڵەکە، رێزان باڵەك گوتی، تەندروستی باشە، بەڵام تاوەکو دۆزینەوەی کە رەنگە سێ کاژێری پێچووبێت سەرمای بووە.

کۆرپەکە کوڕە و کاژمێر٤:۰۰ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزراوەتە، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران دەڵێت، ئەو خێزانەی کە ھێناویانە بۆ نەخۆشخانە ژن و مێردێکن کە منداڵیان نابێت و زۆر داوایان کرد بدرێت بەوان، بەڵام بێ دادگا نەخۆشخانە ناتوانێ ئەو کارە بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق