چۆمان: سەرجەم گازینۆ و کافتریاکان دادەخرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 28 فبراير 2020

چۆمان: سەرجەم گازینۆ و کافتریاکان دادەخرێن


بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ - نوئ ژین 

لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھەوڵاتیانی قەزای چۆمان و دوور بوون لە ڤارۆسی کۆرۆنا، چەند بریارێک لە لایەن بەرێوبەری قەزای ئەو شارەوە دەرکران .

لێژنەی ئابووری قەزای چۆمان ڕایگەیاند: " لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێنماییەکانی حکومەت و بەبڕیاری بەڕێز جەنابی قائیمقامی قەزای چۆمان ، بڕیادرا هەموو کافتریاکانی سەنتەری قەزامان لەپێناو تەندروستی هاووڵاتیان دابخرێن، تا ئەوکاتەی ڕێنمایی کردنەوەیان دەردەچێت " .

" عەلی سەعید "، بەرپرسی لێژنەی ئابووری قەزای چۆمان هەواڵەکەی بە میدیایەکی  پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: " هەر کافتریایەک پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت نەبێت کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێ " .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق