بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی کۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆخۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی، بۆیە هاونیشتیمانییان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
"دکتۆر سەباح هەورامی"، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" داوای لە هاونیشتیمانییانی سلێمانی و دەوروبەری دەکەم زیاترپابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە" .
لەبارەی ئەو کەسانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە، هەر هاونیشتیمانییەک لە ئێران گەڕاوەتەوە نیشانەکانی وەک بەرزی پلەی گەرمی، کۆکە و پژمینیهەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەڕەکی سەرچنار.
بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، هەر هاونیشتیمانییەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆیلەگەڵ کەسانێک نەبووبێت کە لە ئێران گەڕابێتەوە لەکاتی بوونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی کۆرۆنا لە عێراق و ئێران، حکومەتیهەرێمی کوردستان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی تووندترکردووە و داواش لە هاونیشتیمانییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق