عادل عەبدالمەهدی هۆشداری دەدات لەبارەی هێرشی بێ مۆڵەت بۆ سەر خاکی عێراق - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 مارس 2020

عادل عەبدالمەهدی هۆشداری دەدات لەبارەی هێرشی بێ مۆڵەت بۆ سەر خاکی عێراق


گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

لەئێستادا جگە لەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان، عێراقیش لێی بێبەش نەبووە، لەهەمان کاتدا ناکۆکی وڵاتانی بیانی لەگەڵ عێراق بەردەوامی هەیە.

لەڕاگەیاندراوێکدا، عادل عەبدالمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەڵێت:" ئەنجامدانی هەر پرۆسەیەكی جەنگی بێ مۆڵەت، بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان، پێشێلكردنی سەروەری و بەرژەوەندی باڵای وڵات هەژماردەكرێت.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە:" كاری نایاسایی لە بەئامانجكردنی بنكە سەربازییە عێراقییەكان، یان نێردە بیانییەكان، بەئامانجكردنی سەروەریی عێراق و بازدانە بەسەر دەوڵەت.

ناوبراو دەشڵێت:" پێویستە هەوڵەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، سەپاندنی ئاسایش، هاوكاریكردنی دەوڵەت، حكومەت و بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا ئاراستە بكرێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق