بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
شەوی رابردوو چەكدارانی داعش كە لە بەندیخانەیەكی حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەند كرابوون، دوای شكاندنی كامیراكانی چاودێری و شكاندنی دەرگا لە بەندیخانەكە ھەڵاتوون.
ھەڵاتنی ئەو دەستگیر كراوانە بە پلان بووە، چونكە ھەموو ژوورەكان ئاگادار بوونە و دەرگا و پەنجەرەكان شكێندراون.
بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە ١١ دەستگیر كراو ھەڵاتوون و تائێستا تەنھا توانراوە چواریان دەستگیر بكرێنەوە، كە ئەو چوار كەسە پلانی شكاندنی دەرگای بەندیخانەكەیان داڕشتووە.
پێشتر ٤٥٠٠ كەس پاسەوان ئەو بەندیخانەیان كردووە، بەڵام لەكاتی ھێرشی توركیا ژمارەی پاسەوانان كەمكراوەتەوە بۆ ٢٥٠٠ كەس و ھەسەدە ناردونی بۆ بەرەكانی شەڕ.
بەگوێرەی ئامارەكان ١١ ھەزار و٥٠٠ چەكداری داعش لە بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان بەندكراون، ھەروەھا ٧٣ ھەزار كەسوكاری چەكدارانی داعش كە زۆربەیان ژن و منداڵن لە زیندان و كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستانن، چەندین جار بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لە وڵاتان كردووە، كە چارەیەك بۆ دەستگیركراوانی داعش بدۆزنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق