ئێران..بەهۆی کۆڕۆنا ژمارەیێک کرێکار بێکارن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 مارس 2020

ئێران..بەهۆی کۆڕۆنا ژمارەیێک کرێکار بێکارن


مریەم احمد - ناوەندی هەواڵ  - نوێ ژین

بەھۆی گەشەسەندنی كۆرۆنا لە ئێران، ژمارەیەكی زۆری كرێكار رەوانەی ماڵەوە دەكرێن و زیانی گەورە بەر ئابووری وڵاتەكەیان دەكەوێت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی ھەماھەنگی و كار لە ئێران، خێرا گه‌شه‌سه‌ندنی كۆرۆنا لە ئێران بووەتە ھۆكار، كە نزیكەی ۸ ھەزار كەس لە ھەردوو پارێزگای تاران و لۆڕستان رەوانەی ماڵەوە بكرێن و بەو جۆرەش ژمارەی بێكاران لەو دوو پارێزگایە دەگاتە نزیكەی ۸ ھەزار و ٤۰۰ بێكار.

وەزارەتەكە رایگەیاندووە، بەھۆی داخستنی یەكەكانی بەرھەمھێنان ، تاوەكو ئێستا زیاتر لە ۷ ھەزار كەس  داواكاری خۆیان تۆماركردووە بۆ ئەوەی ھاوكاری داراییان بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو قەیرانەی بەھۆی كۆرۆناوە دروستبووە و گرتنەبەری رێوشوێنی تووند لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە، جووڵەی ئابووری لەناوخۆ بە تەواوی ئیفلیج كردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق