ساکار فارس - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" فەرمانی کرد بە فەرماندە سەربازییەکانی لە عێراق بۆ خۆئامادەکردن بۆ پرۆسەیەکی ئەگەری، کە گرووپێکی چەکداری دەکاتە ئامانج و وێرانی دەکات، کە واشنتن پێی وایە ئەو گرووپە بەرپرسە لە بۆردومانە مووشەکییەکەی سەر بنکەی تاجی لە ١١ی ئەم مانگە کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بریتانی.
بەگوێرەی رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" کە ئەمڕۆ دووشەممە٣٠-٣-٢٠٢٠ بڵاوی کردەوە، وا پێشبینی دەکرێت "پێنتاگۆن" لە دوو هەفتەی داهاتوودا کەرەستەی بەرگری ئاسمانیی نوێ کە پێکدێت لە بەتارییەتی سیستەمی مووشەکی "پاتریۆت" و، سیستەمی "C-RAMs" لە عێراق بڵاو بکاتەوە.
سەربازانی ئەمریکا پێیان وایە هێرشەکەی سەر بنکەی تاجی ئاماژەیەکە لەسەر ئەوەی کە ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن زۆر بوێر بوونە لە هێرشکردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزەکانیان لە عێراق.
بەرپرسانی "پێنتاگۆن" دەڵێن، راپۆرتە هەواڵگرییەکان کە نیمچە رۆژانە لە عێراقەوە بۆمان دێت ئاماژە بە هێرشی ئەگەری دەکەن کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە پلانی بۆ دادەنرێت لەدژی دامەزراوە سەربازیی و دیپلۆماسییە پەیوەندیدارەکان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق