مریەم احمد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
له ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ۲۰ڕۆژی ڕابردووی سەرپێچی و ڕووداوەکانی هاتوچۆی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت، کۆی گشتی ڕووداوه‌كان له‌وماوه‌یه‌دا ۲۷ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه كه‌به‌هۆیه‌وه ۳ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ۲۵كه‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌شێك له‌شۆفێران پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌بوونه كه‌به‌هۆیه‌وه ٦٥۷ئۆتۆمبێل و ۱٥۸ماتۆرسكێل دەستی بەسەردا گیراوە.
هاتوچۆی هه‌رێم ده‌شڵێت: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر لە ۱۲هەزار و ۷۹٦ بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە.
هه‌روه‌ها ۷هەزار و ۲٥٤ سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆمارکراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچی کار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق